رووداو - فەرەنسا
لەچوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی سینەمایی کان لە فەرەنسا فیلمی "سۆری وی میست یوو" نمایشکرا، خەڵکێکی زۆر ئامادەی رێوڕەسمی نمایشی فیلمەکە بوون.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە قەیرانی دارایی جیهان و کاریگەرییەکانی لەسەر گوزەرانی خەڵک دەکات، دەرهێنەری فیلمەکە قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی "گرنگبوو ئەو چیرۆکە هەموو کەس ببینێت، چونکە ئەوە بابەتێکە پەیوەستە بە ژیانی هەموو خەڵکەوە، مرۆڤەکان هەستدەکەن لە ئاسایش‌دا ناژین، بێ پارەیی بژاردەکانی ژیانیان سنووردار دەکات.
دەرهێنەری فیلمەکە، کێن لۆچ، کە خاوەنی خەڵاتی پێشتری چڵە دارخورمای زێڕینی کانە، لە فیلمەکەدا رەخنەی توند لە سیستمی کار لە بەریتانیا و ئەوروپا دەگرێت.
كێن لۆچ گوتیشی"دوێنێ شەو بینەری زۆر باشمان هەبوو، زۆر سەرنجڕاکێش بوو بە گشتی، من و پۆڵ چیرۆکەکەمان نووسی و بینیمان چەندین چیرۆکی گرنگ هەن پێویست بوو باس بکرێن، چونکە ئەوە بابەتێکە سەرانسەری ئەوروپا و جیهانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە خەڵک هەستدەکەن لە ئەمن و ئاسایش‌دا ناژین، پارە ژیان و بژاردەکانیشیان سنووردار دەکات، بۆیە چیرۆکی گرنگ بوو بۆ باسکردن و هیوادارم بە دڵی خەڵکیش بێت".
كرس هیچن و دێبی هۆنی ود، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له فیلمه‌كه‌دا، چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانی ریكی و ئابی دەکات خاوه‌نی دوو منداڵن، هه‌ردووكیان زۆر بەقورسی بۆ بژێوی ژیانی خۆیان كارده‌كه‌ن، به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه ناتوانن قهرهزكانیان بده‌نه‌وه، ریكی بڕیارده‌دات كاری سه‌ربه‌خۆ بكات و له كۆمپانیایێک به‌شی گەیاندنی پاكێت وه‌رده‌گرێت، ریكی رۆژانە 14 كاژێر كارده‌كات و ژیانی خێزانیشی رۆژ به رۆژ خراپترده‌بێت.
داڕشتنەوە؛ بڕوا کیانی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ