كارەكەی زەهاوی بۆ گەڕانەوەیە
رووداو- هەولێر
هونەرمەندی میوزیكژەن هەژار زەهاوی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆكلیپێكە كە لە بەرازیل وێنەی گرتووە و بەنیازە بەم نزیكانە بڵاوی بكاتەوە.
هەژار زەهاوی بە (رووداو)ی راگەیاند "ڤیدیۆ كلیپەكەم بەنێوی (گەڕانەوە)یە كە لە بەرازیل وێنەی گیراوە، كارەكەم پەیامێكە بۆ ئەو گەنجانەی بە بیانووی جیاجیا كوردستان جێدەهێڵن و روو لە ئەوروپا و ئەمریكا دەكەن".
سەبارەت بە كاری دیكەی، هەژار زەهاویی دەفژەن كە پێشكەشكاری بەرنامەی ئاوازی جیهانە لە كەناڵی (رووداو) گوتی "ماوەی دوو ساڵە بەنیازی پڕۆژەیەكی زۆر گەورەی میوزیكیم كە پێویستە لە وڵاتانی ئەوروپادا كاری لەسەر بكرێت. دەكرێت بڵێین دەبێتە شاكارێكی گەورەی كوردی، ئەوە خەونی گەورەی منە كە بتوانم كاری لەسەر بكەم".