جوان حەسەن و شۆرش بەکر بەرهەمێک بۆ عەفرین بڵاودەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
هەردوو هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان جوان حەسەن و شۆڕش، بەرهەمێکی نوێ بەناوی 'دمالم ستێران' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکەنەوە.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن مەسعود کەراد کراوە و لە کەناڵی تیابەتی ئەو دەرهێنەرە بڵاوکراوەتەوە.
مەسعود کراد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە کەمپی شەهبای تایبەت بە ئاوارەکانی عەفرین و ئەڵمانیا بەرهەمهاتووە و بۆ ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکرا.
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی جوان حەسەنە و دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن رێناس کورداخ کراوە.
مەسعود کراد، یەکێک لە هونەرمەندە چالاکەکانە و چالاکی جیا جیا لە نێو کەمپی شەهبا ئەنجام دەدات و بەرهەمی هونەری لە نێو کەمپەکەدا بەرهەم دێنێت.