فیلمی لۆگەن لە فێستیڤاڵی بەرلینالە نمایشکرا

رووداو- بەرلین

فیلمی ئەمریکی لۆگەن بە ئامادەبوونی هیویو جاکمان و پاتریک سیتوارت و هەروەها دەرهێنەری ئەمریکی مەنگولد بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا و لە فێستیڤاڵی بەرلینالە نمایشکرا.


ستافی فیلمەکە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا لەلایەن میدیاکارانەوە و دەرهێنەری فیلمەکە بە رووداوی راگەیاند: "فیلمی لۆگەن جیاوازی خۆی هەیە لەگەڵ ئیکس مان".

ئەوە دوومجارە کە لەسەر فەرشی سووری بەرلینالە پێشوازییەکی زۆر لە ستافی فیلمێک بکرێت، هەر سێ ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بە دیتنی ئەو پێشوازییە گەرمە زۆر دڵخۆش بوون.

فیلمی لۆگەن بەرهەمی هۆلیوودە و لەو بەشەدا دێفنی کین کە ئەکتەرێکی گەنجە تێیدا بەشدارە، فیلمەکە بەردەوامی دەدات بە چیرۆکی زنجیرە فیلمی ئیکس مان و دوایی هێنانە بە چیرۆکی لۆگەن.