لەندەن.. کوڕەکەی مادۆنا دەستگیردەکرێت

رووداو - ئاژانسەکان

پۆلیسی لەندەن، رۆکۆ-ی کوڕە گەورەکەی ئەستێرەی پۆپی جیهانی مادۆنا دەستگیر دەکات، ئەمەش بە تۆمەتی کێشانی مەریوانە لە یەکێک لە ناوچەکانی پایتەختی بەریتانیا.


رۆکی کە کوڕە گەورەکەی مادۆنایە، لە ماوەی رابردووشدا جارێکی دیکە بەم تۆمەتە دەستگیرکراوە، ئەمەش لە دوای جیابوونەوەی مادۆنا و هاوژینەکەی، ئەو کاتەی کە رۆکۆ لە ژێر چاودێری باوکیدا بوو، بەمهۆیەوەش مادۆنا توانی کوڕەکەی لە ژێر چاودێری باوکی دەربێنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی لە چاودێریکردن و پەروەردەکردنیدا.



کوڕەکەی مادۆنا ئێستا لە لایەن پۆلیسی لەندەن دەستبەسەرکراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، پێشدەچێت بەهۆی تەواونەکردنی تەمەنی 18 ساڵی، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامەو سزای دارایی ئازادبکرێت.