ریهانا کێشەی بۆ ئاهەنگی گرامی دروستکردووە

18-02-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک ریهانا گرامی
A+ A-

رووداو - AP

بریار وابوو لە ئاهەنگەکانی گرامی کە لە رۆژی 16-ی ئەم مانگە بەرێوەچوو، ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمەریکی ریهانا-ی تەمەن 27 ساڵ لەسەر شانۆ گۆرانی پێشکەشبکات، بەڵام ناوبراو لە دواین کاتدا بەرێوەبەرایەتی گرامی ئاگادارکردووەتەوە کە ناوبراو ئامادە نابێت.


ئەم بابەتە مژاری گەرمی رۆژنامەو ئاژانسە هونەرییەکانی جیهانە، سەنتەری ستابلێزەر بڵۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، کە ریهانا لە دواین کاتەکاندا بەرێوەبەرایەتی گرامی ئاگادارکردووەتەوە کە لەسەر شانۆی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی گۆرانی ناڵێت.

ئاژانسەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە رەتکردنەوەی گۆرانی گوتنی ریهانا لە ئاهەنگەکەدا پلانی رێورەسمی گرامی بە تەواوی گۆڕیوەو تووشی شڵەژان هاتوون، بەڵام ریهانا بیانووی ئەوەی هەبووە کە باری تەندروستی زۆر خراپەو بەهۆی سەرمابوونەوە دەنگی گۆڕاوەو توانای گۆرانی گوتنی نییە.

لە رۆژی 16-ی ئەم مانگە، لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمەریکا، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بەرێوەچوو، کە ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانی گۆرانیان گوت و تایلۆر سیوفت زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە