هونەرمەند رزگار فەقێ عەوڵڵا کۆچی دواییکرد

17-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستا رزگار فەقێ عەوڵڵا، مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر دوای تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، کۆچی دواییکرد.
 
هونەرمەند کارۆخ ئیبراهیم، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەرمەندی شێوەکار رزگار فەقێ عەوڵڵا، بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
 
رزگار فەقێ عەوڵڵا، ساڵی 1964 لە رواندوز لەدایکبووە و خەڵکی گوندی فەقێیانە لە دۆڵی ئاکۆیان. یەکێکبوو لە هونەرمەندە دیارەکانی هەولێر لە بواری شێوەکاری، هەروەها یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی کە بە قسەی خۆش ناوبانگی دەرکردووە. 
 
رزگار فەقێ عەوڵڵا، لە 17ی شوباتی 2019 بەشداریی لە بەرنامەی نورۆژی رادیۆی رووداودا کرد و لەبارەی ژیانی خۆیەوە گوتی، "لە منداڵییەوە عاشقی هونەر بووم، خۆشنووس و شیعردۆست بووم، لە رۆژنامەی بیری نوێ-دا، ئەو شیعرانەی بڵاودەکرانەوە، لاپەڕەی شیعرەکانم لێدەکردنەوە و هەڵم دەگرتن".
 
گفتوگۆی رزگار فەقێ عەوڵڵا لە رادیۆی رووداو
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە