بە فیلمێک لەبارەی شنگال چواره‌مین فێستیڤاڵی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات

17-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن چواره‌مین فێستیڤاڵی کوردی لە مۆسکۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

به پێشاندانی فیلمی سینه‌مایی "سنجار" له ده‌رهێنانی ئانا بوفاڕۆل، فیلمسازی ئیسپانی، چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات و تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەشی میدیایی فێستڤاڵەکەیە.
 
فێستیڤاڵەکە بە سه‌رۆکایه‌تی کەرەم گەردەن زەری، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کوردی دانیشتووی رووسیا، بە بەرپرسیاریی گولیزەر گەردەن زەری و ئینا تێدژۆڤا، به مه‌به‌ستی رەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی کوردەکان، هەروەها ژیانی سەردەمیانەی کورد، بە نمایشی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه بڵندەکان، پێشبڕکێی بەڵگەفیلم، پێشبڕکێی کورتە فیلم و "شه‌ویی سینه‌مای کوردی"، له رۆژانی 18 تا 22ـی ئه‌یلوولی 2024 لە مۆسکۆی رووسیا بەڕێوەدەچێت.
 
فیلمی سینه‌مایی "سنجار" شەوی چوارشممە 18ـی ئەیلوولی 2024، به ئاماده‌بوونی دەرهێنەی فیلم، فیلمسازانی کوردستان و رووسیا، له سینه‌ما "پارک مۆسفیلم" له مۆسکۆ پیشان ده‌درێت. 
 
"سنجار" تایبه‌ته به رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی 2014 لە باشووری کوردستان، ئه‌و کاته‌ی داعش بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژیی هێرشی کرده سه‌ر شاری شنگال. ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ده‌ریده‌خات که ژنان، بۆ رزگاربوونی خۆشه‌ویسته‌کانی خۆیان بە چ گوڕوتینێک ده‌چنه پێشه‌وه.
 
له "شه‌وی سینه‌مای کوردی" ژماره‌یه‌ک له فیلمه کوردییه‌کانی بەشداربوو، له فێستیڤاڵ لە 21 و 22ـی ئەیلوولی 2024 له هۆڵی لۆمیێر له کۆمه‌ڵه‌‌ی هونه‌ری لین بێرسێنێڤسکی پێشان ده‌درێن. 
 
فیلمه‌کانی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، له سینه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی مۆسکینۆ پێشان دەدرێن. سینه‌ماکانی "مۆسکینۆ" له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌کەدا، بەرهەمەکانی سینه‌مای کوردی پێشان ده‌دات، ته‌واوی فیلمه‌کان به زمانی سه‌ره‌کی و به ژێرنووسی رووسی پێشان دەدرێن. 
 
لە فێستیڤاڵەکەدا حەوت فیلمی درێژ، هەشت به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵنده‌‌کان"، هه‌روه‌ها 14 کورته فیلمی چیرۆکی و نۆ به‌ڵگه‌فیلمی کورت له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه‌کان" ده‌بن. 
 
ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، به شێوه‌ی گشتیی تیشک دەخاتە سەر وتووێژی کو‌لتووری و هاوکاریی له‌گه‌ڵ رووسیا. فێستیڤاڵەکە له درێژه‌ی نه‌ریتی ساڵانی رابردوو، به‌ ناونیشانی به‌شێک له ئاڵووگۆڕیی فه‌رهه‌نگی، دیسانه‌وه فیلمسازان و لایه‌نگرانی سینه‌ما له سه‌رتاسه‌ری جیهان له یەکدی کۆده‌کاته‌وه، تاکوو پێکه‌وه شاکاره راسته‌قینه‌کانی سینه‌مای کوردی پێشکێش بکه‌ن. جوگرافیای به‌شدار‌بووان زۆر جۆراوجۆرن، فیلمه‌کان له 12 وڵاتی جیهان، له‌وانه؛ ئیسپانیا، فەره‌نسا، که‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیکا، دانیمارک، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا و بەرهەمی چوار پارچەی کوردستان له خۆده‌گرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی نێچیرڤان بارزانی و کەمال غەمبار.

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی که‌مال غه‌مبار ده‌کات

رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا گوتی: "بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."