گرووپی رەخشی سەقز بە بەشداری 26 دەفژەن بەرهەمێک بڵاودەکاتەوە

17-09-2023
پەسار فایەق
دیمەنێک لە نوێترین ڤیدیۆکلیپی گرووپی رەخشی سەقز
دیمەنێک لە نوێترین ڤیدیۆکلیپی گرووپی رەخشی سەقز
نیشانەکردن گرووپی رەخشی سەقز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رەخشی سەقز، گرووپێکی هونەریی سەقزە و تایبەتە بە دەف لێدان و بەرهەمێکی تایبەت بەو ئامێرەیان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێناوە و بۆ جاری یەکەم لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
 
دانش مەردانی، سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێنراوە و بەناوی 'حەڵقە و کەمان'ـە و لە گوندی کەسنەزانی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
 
گوتیشی، کاری دابەشکردنی میوزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن خۆی و میکس و ماسترینگی لەلایەن تۆفیق وەیسی کراوە، تێیدا 13 دەفژەن لە رەگەزی مێ و 13 دەفژەن لە رەگەزی نێر بەشدارن.
 
مەردانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرهەمە بۆ جاری یەکەم لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە و بڕیارە دواتر لە کەناڵە بینراوەکانی دیکە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکرێتەوە.
 
وێنەگرتن و مۆنتاژی ئەم بەرهەمە لەلایەن بێهنام چاک کراوە و ئامینە قورەیشی زادە پاڵپشتی بەرهەمهێنانی بووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە