سالار ئازید: دڵخۆشم بەکارکردن لەگەڵ کازم ساهیر

17-08-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن کازم ساهیر سالار ئازید
A+ A-
رووداو - ھەولێر

لە چەند رۆژی داھاتوودا گۆرانیبێژی بەناوبانگی عێراقی کازم ساھیر دوو کۆنسێرتی گۆرانی لە وڵاتی لوبنان سازدەکات، سالار ئازید، مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێریش یەکێکە لە ئەندامانەکانی گروپە میوزیکییەکەی ساهیر و دەڵێت دڵخۆشە بەم کارانەی لەگەڵ کازم ساهیر .

سالار ئازید، ئەندامی گروپی میوزیکی کازم ساھیر بە (رووداو)ی گوت:" دوای ئەنجامدانی دوو کۆنسێرتی گۆرانی  لە چەند رۆژی رابردوودا، بڕیار وایە لە  رۆژانی 21 و  22ی مانگی ئاب دوو کۆنسێترتی دیکەی گۆرانی لە ھەمان وڵات سازبکەین و،  پێم وایە بینەر و بیسەرێکی زۆر ئامادەیان دەبن".

 سالار ئازید جاری یەکەمی نییە لەگەڵ گروپەکەی کازم ساھیر دەردەکەوێت و دەڵێت " ھەسیتێکی خۆشە لەگەڵ کەسایەتییەکی بەناوبانگی ھونەری کاربکەیت".

سالار ئازید مامۆستای کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی ھەولێرە و چەند ساڵێکە یەکێکە لە ئەندامانی گروپی میوزیکی کازم ساھیر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە