فیلمێک لەبارەی ژیانی و هونەری ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی بەرهەمدێت

رووداو دیجیتاڵ

"چوار وەرزی ساڵ" ناوی ئەو شاکارە میوزیکییە کە ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی، ئاوازدانەری ئیتاڵی خاوەنیەتی و بەهۆیەوە شانازییەکی گەورەی لە دوای خۆی جێهێشت، بەهۆی پێگەی ئەو هونەرمەندە لە هونەردا، فیلمێکی بایۆگرافی لەبارەی ژیان و هونەرەکەی بەرهەمدێت.
 
جۆن ئاتمان، نووسەر، ئاوازدانەر و دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی کار بۆ فیلمەکە دەکات و پێشتر نووسەر و دەرهێنەری فیلمی "Bohemian Rhapsody" بووە و توانی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبێنێت. 
 
بەر لە 20 ساڵ ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێک لەبارەی ڤیڤالدی کرا، بەڵام بەهۆی کێشەی بەرهەمهێنان و رێکنەکەوتن، پڕۆژەکە بەرهەم نەهێنرا.
 
ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی، لە 1678 لە ئیتاڵیا لەدایکبووە، خاوەنی 456 بەرهەمی میوزیکییە، "وەرزەکانی ساڵ" بەناوبانگترینانە و بەهۆیەوە ناسراوە.