بەشی دووەمی Deadpool بەرهەمدەهێندرێت

17-04-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری سینەما
A+ A-
رووداو - هەولێر

لە دوای ئەو سەرکەوتنەی بەشی یەکەمی فیلمی سینەمایی DeadPool بەدەستیهێنا و لە ماوەی تەنیا 3 مانگی بڵاوکردنەوەی لە سینەماکانی جیهان داهاتی زیاتر لە 750 ملیۆن دۆلاری هەبوو، ستۆدیۆی بەرهەمهێنەری فیلمەکە رایدەگەیەنێت، کار بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە دەکرێت.

نوێنەری ستۆدیۆکانی 20th Century Fox، لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سینەما کۆن لە ئەمەریکا رایگەیاند، کە کار بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی Deadpool دەکرێت و تێیدا ریان رێینۆڵدس جارێکی دیکە وەک ئەکتەری سەرەکی دەردەکەوێتەوە، بەشی دووەمیشی لە دەرهێنانی تیم میلەر دەبێت.

راگەیاندنی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم فیلمە لە کاتێکدایە، کە ستۆدیۆکانی 20th Century Fox دەڵێن، فیلمەکە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، چونکە بە بودجەی تەنیا 58 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەرهەمهاتووەو لە ناوەڕاستی مانگی شوبات چووەتە سینەماکانی جیهان، تا ئێستاش بودجەی زیاتر لە 757 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی داهاتی کۆکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە