رووداو- هەولێر
رۆژی 16-2-2019 خەڵاتەکانی خولی 69 مینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلینالە دابەشکران و دەرهێنەرێكی ئیسرائیلی خەڵاتی ورچی زێرینی بۆ باشترین فیلم بردەوە.
دەرهێنەری ناوداری ئیسرائیلی، ناداڤ لاپید، خەڵاتی ورچی زێڕینی بۆ باشترین فیلم بە فیلمی "Synonyms وەرگرت. هەروەها خەڵاتی ورچی زیوی بە فیلمی درامی "By the Grace of God" بەخشرا، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری فەرەنسی فرانسوا ئۆزۆنە.
هەروەها خەڵاتی ورچی زیوی بۆ باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرا بە ئەکتەری چینی وانگ جینگ چۆن، هەروەها خەڵاتی ورچی زیوی بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بە ئەکتەری چینی یونگ می بەخشرا.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، بە خانمە دەرهێنەری ئەڵمانی ئەنگێلا شانیلک لە فیلمی (I Was at Home, But) بەخشرا.
فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینالە، بەیەکێکە لە گەورە فێستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا دادەنرێت و ساڵانە دەیان ئەستێرەی جیهانی لەم فێستیڤاڵە ئامادە دەبن، ئەمساڵ زیاتر لە 400 فیلم لەم فێستیڤاڵە نمایشکران و 17 فیلمێش کێبڕکێی وەرگرتنی خەڵاتی ورچی زێڕینیان دەکردو تۆڕی میدیای رووداو بە ستافێکی گەورە رووماڵی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلینالەیان دەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ