بەڤیدیۆ.. دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا لە لەندەن

17-02-2016
دەرباز یونس
...
...
نیشانەکردن هونەری سینەما بافتا
A+ A-

رووداو - AP

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەکادیمیای فیلمی بەریتانی ناسراو بە BAFTA بەڕێوەچوو.


لە سەرەتای رێورەسمەکەدا، ئەکتەر و ئەستێرەکانی جیهان بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە هاتنە ژوورەوە، هەمووان بە دڵەراوکێیەکی زۆرەوە، چاوەڕێی ئەنجامی خەڵاتەکانیان دەکرد، خانمان جوانترین جلوبەرگیان پۆشیبوو و فۆتۆگرافەرانیش سەرقاڵی گرتنی جوانترین وێنە بوون.

خوێندنەوەی ناوی خاوەن خەڵاتەکان دەستیپێکرد، کەیت وێنسڵت خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا، لە دوای ئەویش لیۆناردۆ دێکاپریۆ-ی نزیکترین هاوڕێی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بە فیلمی رێڤێنانت بردەوە، ئەلێخاندرۆ گۆنزالیز-ی دەرهێنەری هەمان فیلمیش بێبەش نەبوو لە خەڵات و باشترین فیلم بۆ ئەو بوو.

بافتا، کورتکراوەی British Academy Film Awards-ە، کە بە مانای خەڵاتی ئەکادیمیای فیلمی بەریتانی دێت، یەکەم خولی لە ساڵی 1947 لە لەندەن بەرێوەچووە، ئەمساڵ 69-ەمین خولی فێستیڤاڵەکە بەرێوەچوو، کە بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی بەریتانی و یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی جیهان دادەنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە