ئەندامانی فیلم و شانۆی 'Newsies' ئەمریکییەکان بۆ دەنگدان هاندەدەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
دیمەنێکی کارە هونەرییەکە
دیمەنێکی کارە هونەرییەکە
نیشانەکردن "Newsies"
A+ A-

رووداو دجییتاڵ

لە بەرهەمێکی هونەریەدا، ئەندامانی فیلم و شانۆی "Newsies" بۆ دەنگدان هان دەدەن و سێ گۆرانیی نێو بەرهەمە پێشکێش دەکەنەوە.
 
ئەندامانی ئەو دوو کارە هونەرییە شانۆیی و سینەماییە، لە دەرەوەی بانگەشەکردن بۆ پارتەکان و لە چوارچێوەی هاندانی شانۆی برۆدوەی بۆ هۆگرانی شانۆ؛ بۆ بەشداربوون لە دەنگدانی داهاتووی ئەمریکا، ئەو کارە هونەرییەیان پێشکێشکرد.
 
بەرهەمەکە کارێکی شانۆییە و بە شێوەی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و لە دەرهێنانی کینی ئۆرتێگایە کە دەرهێنەر و دیزاینەری سەماکانی نێو فیلمی "Newsies"یە.
 
بەرهەمەکە دوو گۆرانی نێو فیلمی "Newsies"ـە لەخۆدەگرێت، بەناوەکانی "Carrying the Banner" و"Seize the Day".
 
جگە لە ئەکتەرە شانۆییەکانی نێو شانۆگەریی "Newsies"ـە، جۆش سترۆبڵ، ئەکتەری شانۆگەریی "The Outsiders" و ژمارەیەک ئەکتەری دیکەی نێو بەرهەمە شانۆییەکانی دیکە، لەو کارە هونەرییەدا بەشداربوون.
 
"Newsies" فیلمێکی درامایی، میوزیکی و مێژوویی ئەمریکییە، لە 1992 لەلایەن کۆمپانیای "دیزنی پیکچەرز" بەرهەمهاتووە، تیشک دەخاتە سەر مانگرتنی فرۆشیارانی رۆژنامە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە 1899. 
 
فیلمەکە 12 گۆرانی رەسەن لەخۆدەگرێت و تایبەت بە فیلمەکە بەرهەمهاتوون. بە یەکێک لە فیلمە سەرکەتووەکانی هۆلیوود دەناسرێت. 
 
بەهۆی ئەو پێشوازییەی لە فیلمەکە کرا، شانۆی برۆدوەی، وەک بەرهەمێکی شانۆیی بەرهەمی هێنا و بەربژێری هەشت خەڵاتی تۆنی کرا کە گرنگترین خەڵاتی شانۆییە و توانی دوو خەڵات بەدەستبێنیت.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە