فیلمی کچانی خۆر دەبێتە دەستپێکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی

16-09-2018
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

یەکەمین رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، بە فیلمی کچان خۆر دەست پێدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە ستافی فیلمەکە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵ تێدەپەڕن و ئامادەی نمایشی فیلمەکە دەبن.


فیلمی كچانی خۆر، لەلایەن ژنه دەرهێنەری فەرەنسی ئێڤا ئوسۆ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، فلیمەكەش له وڵاتی جۆرجیا بەرهەمهێنراوه، له فێستڤاڵی فیلمی كان لە كێبڕكێدابووەو، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی چڵه دارخورمای زێڕین بەربژێرکرابوو، بەڵام خەڵاتەکەی نەبردەوە.

گولشیفته  فەرهانی، خانمە ئەکتەری ناوداری ئێرانی، پاڵەوانی فیلمەكەیەو رۆڵی فەرماندەیەكی قارەمان دەبینێت، له پاڵ شەڕكردن لە دژی چەكدارانی داعش، رۆڵێكی گرنگ له ئازادكردنی چەندین ژنی بارمتەی ژێر دەستی داعش دەگێرێت. 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە رۆژی 10-10-2018 بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە