مادۆنا بە باشترین گۆرانیبێژی پۆپ لە مێژووی میوزیکی جیهان دەستنیشانکرا

16-08-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن مادۆنا
A+ A-

رووداو- گاردیان

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لیستێکی بەناوی باشترین گۆرانبێژی پۆپ لە مێژووی جیهان بڵاوکردەوە، کە مادۆنا پلەی یەکەمی لیستەکەی گرتووە.


گۆرانیبێژی ئەمریکی مادۆنا بەپێی پسپۆڕانی جیهانی هەر تەنیا یەکەم نەبووە لە گۆرانی گوتن، بەڵکو لە دروستکردنی پیشەسازی میوزیک و بەرهەمهێنان دەستێکی باڵای هەبووە.

هەمان رۆژنامە ئاشکرایکردووە، کە مادۆنا چاکسازی لە نێو میوزیک و گۆرانی جیهانی کردووە، ئەمەش وایکردووە لەم لیستەدا مادۆنا وەک باشترین گۆرانیبێژی ئافرەت لە مێژووی میوزیکی جیهانی پلەی یەکەم وەربگرێت.

پلەی دووەمی رێزبەندی ئەم لیستە دراوە بە گۆرانیبێژ تینا تیریز، کە توانی بێونسێ و ریهانا دروست بکات.

گۆرانیبێژی بەریتانی کیت بوش رێزبەندی سێیەمی لە لیستی باشترین گۆرانیبێژی پۆپ لە مێژووی جیهان وەرگرتووە، دواتر دیبی هاری و گروپی "ABBA"و ئەریتا فرانکلین و ئیمی واین هاوس و بیۆنسێ و ئەدیل و باتی سمیس دێن.
 
مادۆنا لە ساڵی 1958 لە ویلایەتی میشیگن لە ئەمریکا لە دایکبووە، مادۆنا بە شاژنی پۆپ ناوبانگی دەرکردبوو دوای ئەوەی بەشێوازی پۆپ و رۆک دانس میوزیک و جاز گۆرانی دەچڕی، هاوکات مادۆنا سەماکارو ئاوادانەرو چیرۆکنوو سو نمایشکاری جل وبەرگیش بووە، هەروەها وەکو دەرهێنەرو ئەکتەریش کاری لەبواری سینەماکردووە.

هەروەها مادۆنا ژمارە پێوانەیی کتێبی گێنس دەشکێنێت، بە فرۆشتنی زۆرترین ئەلبوومی گۆرانی کە زیاتر لە 320 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، ئەمەش وایکردووە ساڵی 2010 وەک پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانی لە جیهان ناوی تۆمار بکرێت، تاوەکو ئێستا 12 ئەلبوومی گۆرانی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە