ڤێن دیزڵ یارییەکی ڤیدیۆیی وەک فیلم بەرهەمدێنێت

16-06-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'ARK: Survival Evolved' ڤێن دیزڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
ڤێن دیزڵ، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی، یاریی ڤیدیۆیی 'ARK: Survival Evolved' وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەمدێنێت.
 
دیزڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرامدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەر لە چەند ساڵێک یارییەکەی لەرێگەی کوڕەکەیەوە ناسیوە، دواتر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یارییەکە، داوایان لەو کردووە، وەک فیلمێک بەرهەمی بێنێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، بۆ ئەو مایەی شانازییە ئەو کارە بکات و بە پەرۆشە وەک فیلمێک لە سکرینی سینەما بیبینێتەوە. 
 
'ARK: Survival Evolved' یارییەکی ئەکشنە و لە 2017 لەلایەن ستۆدیۆی وایڵدکارد پەرەیپێدراوە، یاریزان دەبێت لە نێو ژینگەیەکی پڕ لە دایناسور، ئاژەڵەکان و مەترسییە سروشتییەکان، هەوڵی مانەوە بدات.
 
ئەم یارییە ڤیدیۆییە لە 2014 بەرهەمهات، سەرەتا لەسەر کۆمپیوتەر بەکارهاتووە، لە 2015 بڵاوکرایەوە و لە 2017 بۆ ئامێری پلەیستەیشن چوار، ئێکس بۆکس یەک، مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئۆ ئێس ئێکس و چەند ئامێرێکی دیکەدا بڵاوکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە