مادۆنا نهێنییەكی ژیانی ئاشكرادەكات

16-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن مادۆنا توپاک
A+ A-

رووداو – Daily Mail

مادۆنا، ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، کە بەر لەوەی راپەری بەناوبانگی جیهانی توپاک بمرێت، پەیوەندیییەکی خۆشەویستی کورت لە نێوانیاندا هەبووە.

مادۆنا، ئەستێرەی جیهانی تەمەن 56 ساڵ، ئاشکرایکرد کە پەیوەندییەکی کورتی خۆشەویستی لەگەڵ پاشای راپی جیهانی، توپاک هەبووە، کە ناوبراو لە ساڵی 1996 کوژرا.

ماڵپەڕی دەیلی مەیل-ی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، مادۆنا و توپاک چەند جارێکی کەم یەکتریان بینیووەو دواجار لە ساڵی 1994 بووە، دوو ساڵ بەر لە کوژرانی توپاک.

مادۆنا دەڵێت:" باس لەوە دەکرێت کە توپاک لەو کاتەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ مندا هەبووە، لەگەڵ ئافرەتی دیكەشدا بووە، ئەم هەواڵە زۆر ئازارم دەدات، بەڵام بە کوژرانی ئەو ئەستێرەیە زۆر دڵتەنگ بووم".




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە