گالەری

16-02-2017
24 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو- بەرلین

چالاکییەکانی 67مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بەردەوامن و بەشێک لە ئەکتەران و دەرهێنەران، کە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە لەسەر فەرشی سوور وێنە دەگرن و بۆ رۆژنامەڤانان باسی فیلمەکانیان دەکەن.


هەرچەند کەشوهەوا لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین ساردە، بەڵام چالاکییەکانی 67مین خولی فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی فیلمی بەرلین کە بەرلینالە دەناسرێت، ئەو شارەی گەرموگوڕتر کردووە.

لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا، 20هەزار میوان لە 122وڵات و نزیکەی چوار هەزار رۆژنامەنووس ئامادەبوونە و پێشبینی دەکرێت 330هەزار بلیت بۆ بینینی 400 فیلم، گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکان و پێشانگاکان بفرۆشرێن.



داڕشتنەوە: راوچی حەسەن