رووداو – بەرلین
ئەم فیلمە ترس نیشانی ده‌دات ،له ناو چیرۆكی فیلمی ئه‌ل باڕ، كه فیلمێكی ئیسپانیە و باس له مان و نه‌مان ده‌كات، فیلمێك كه له مەدریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له ناو باڕێكدا بهرههمێنراوه، له ناكاو له به‌رده‌م باڕه‌كه‌دا ته‌قه له كه‌سێك ده‌كرێت.
ئەلێکس دی لێخسیا ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، تایبەت بۆ رووداو سەبارەت چیرۆکی فیلمەکە گوتی "فیلمەکەی ئێمە تریلەرەێکی کلاسیکییە، کە رووداوەکان لە نێو بارێکن لە نێوەڕاستی مەدرید، کەسێک لە دەرەوەی بارەکە تەقە لە خەڵکەکە دەکات، خەڵککەکەش لە ژوورەوە گیریانخواردووە و هەوڵدەدەن رێگایەکی هەڵاتن بدۆزنەوە، ماریا ماریۆس لە فیلمەکەدا رۆڵ دەبینێت و هەروەها لە سێ فیلمی دیکەدا کاری لەگەڵکردووم و لەگەڵ بلانکاش لە دوو فیلم‌دا بەشداربووم، خۆشمدەوێن".
هه‌ركه‌سێكیش له باڕهكه بچێته ده‌رەوه به‌هه‌مان شێوه ده‌كوژرێت، ئێلێنا كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بینێت، ئه‌ویش له ناو باڕهكهدایه، بارودۆخه‌كه تا دێت به‌ره و خراپی ده‌ڕوات، ئێستا ده‌رهێنه‌ر كاراكته‌ری ئه‌كته‌ره‌كان ورده ورده نیشاندات.
بڵانکا سوارێز، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە باس لە رۆڵی خۆی دەکات و دەڵێت "ئەوە فیلمێکی زۆر زۆر تایبەتە، بە دڵنیاییەوە ئێمە لێرە هەست بە شڵەژاوی دەکەین، چونکە ئەمشەو فیلمەکە نمایشدەکرێت، فیلمکە باس لە کۆمەڵێک کەس دەکات، کە هەوڵدەدەن بە زیندوویی بمێنەوە".
ئەلێکس دی لێخسیا ده‌رهێنه‌ری فیلمه كه به‌ترس و شله‌ژان بێزاری له بارودۆخه‌كه و مرۆڤه‌كان نیشانده‌دات، بەڵام لەم فیلمەدا ئێلێنای به كه‌سایەتی چاونه‌ترس و ئازا نیشان ده‌دات، كه بۆ رزگاركردنی گیانی خۆیان ده‌چنه ناو تونێله‌كانی ژێر باره‌كه.
ماریۆ کاساس، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە باس لە کارەکتەری خۆی لە نێو ئەم فیلمە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت "مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت له فیلمه‌كه كارەكته‌ری مرۆڤه‌كان له كاته ناخۆشه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سایەتی ئه‌و مرۆڤانە له كاتی ترس‌دا زیاتر ده‌كه‌وێت. هەڵبەتە من به كەسایه‌تییه‌كی ترسنۆك له ناو فیلمه‌كه ده‌رده‌كه‌وم، له به‌ر ئه‌وه‌ی ترسم هه‌یه . دواتر كه‌سه ئازاكانیش له‌و كاته‌دا باشتر ده‌بیندرێن".
فیلمی ئه‌لبار له سه‌د دوو خوله‌كدا له ناو بارێكدا له كاتی مان و نه‌ماندا ترسی تیرۆر ، خۆپه‌رستی و رق و کینه‌و یه‌كگرتوی مرۆڤه‌كان نشاندهدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ