لیستی بەربژێرکراوان بۆ خەڵاتی بافتا بڵاوکرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن بافتا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بافتا بە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری سینەما هەژمار دەکرێت و رێکخەرانی لیستی بەربژێرکراوانی خەڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، بڕیارە ئەو خەڵاتە بەریتانییە لە 16ـی شوباتی 2025 لە رێوڕەسمێکدا ئاشکرا بکرێن.
 
لە بەشی باشترین فیلمدا، فیلمی "Anora"، "The Brutalist"، "A Complete Unknown"، "Conclave" و "Emilia Perez" بەربژێرکراون.
 
لە بەشی باشترین فیلمی بەریتانی، فیلمی "Bird"، "Blitz"، "Concave"، "Gladiator II"، "Hard Truths"، "Kneecap"، "Lee"، "Love Lies Bleeding"، "The Outrun" و "Wallace and Gromit: Vengeance Most Fowl" بەربژێرن.
 
لە بەشی باشترین فیلمدا کە بە زمانی ئینگلیزی نییە، فیلمی "All We Imagine As Light"، "Emilia Perez"، "I’m Still Here"، "Kneecap" و "The Seed Of A Sacred Fig" بەرچاو دەکەون.
 
لە بەشی باشترین دەرهێنەری فیلم، ناوی ئەو دەرهێنەرانە بەرچاو دەکەون، برەیدی کۆربات بە فیلمی "The Brutalist"، شۆن بەیکەر بە فیلمی "Anora"، ئێدوارد بێرگەر بە فیلمی "Conclave"، دۆنیز ڤیلینۆڤ بە فیلمی "Dune: Part Two"، جاک ئۆدیار بە فیلمی "Emilia Perez" و کۆرالی فارگێت بە فیلمی "The Substance".
 
فیلمی "Anora"، "The Brutalist"، "Kneecap"، "A Real Pain" و "The Substance" بەربژێری باشترین سیناریۆی رەسەنن. فیلمی "A Complete Unknown"، "Conclave"، "Emilia Perez"، "Nickel Boys" و "Sing Sing" بەربژێری باشترین سیناریۆی وەرگیراون.
 
بافتا ناوی بەربژێرکراوان بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن بڵاوکردووەتەوە و ئەمانەن، سێنتیە ئەریڤۆ لە فیلمی "Wicked"، کارلا سۆفیا جاکسن لە فیلمی "Emilia Perez"، ماریان جین – باپتێست لە فیلمی "Hard Truths"، مایکی مادێسن لە فیلمی "Anora"، دمی مۆڕ لە فیلمی "The Substance" و سێرشیا رۆونەن لە فیلمی "The Outrun".
 
بەربژێرکراوان بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو، بریتین لە، ئێدریان برۆدی لە فیلمی "The Brutalist"، تیمۆسێ شەلامێ لە فیلمی "A Complete Unknown"، کۆلمان دۆمینگۆ لە فیلمی "Sing Sing"، رالف فاینس لە فیلمی "Conclave" و سێباستیان ستان لە فیلمی "The Apprentice".
 
بەربژێرکراون بۆ باشترین ئەنیمەیشن، بریتین لە "Flow"، "Inside Out 2"، "The Wild Robot" و "Wallace and Gromit: Vengeance Most Fowl".
 
بەربژێرکراوان بۆ باشترین کورتە ئەنیمەیشنی بەریتانی، بریتین لە "Adios"، "Mog’s Christmas" و "Wander To Wonder". 
 
بەربژێرکراوان بۆ باشترین بەڵگەفیلم بریتین لە "Black Box Diaries"، "Daughters"، " No Other Land"، "Super/Man: The Christopher Reeve Story" و "Will & Harper".
 
خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ فیلم "بافتا"، بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی لە بەریتانیا دەناسرێت، یەکەم خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی لە 29ـی ئایاری 1949 بەڕێوەچوو.
 
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە سەرەتا لە سینەمای ئۆدیۆن بەڕێوە دەچوو، لە 2008 بۆ ماڵی ئۆپێرای شاهانە گوازرایەوە، لە 2017 بۆ رۆیال ئەلبێرت گوزرایەوە.
 
رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە سەرەتا لە مانگی نیسان و ئایار بەڕێوە دەچوو، بەڵام لە 2001ـەوە لە مانگی شوبات بەڕێوە دەچێت.
 
رێکخەرانی خەڵاتەکە بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن، ئامانجیان لە بەخشینی خەڵاتەکە، پاڵپشتی و گەشەپێدانی شێوەکانی هونەریی وێنەی جوڵاوە.
 
خەڵاتی بافتا لە شێوەی دەمامکی شانۆییە و لەلایەن میتزی کۆنلف، پەیکەرسازی ئەمریکی دیزاینکراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە