بەوێنە.. کۆنسێرتی هەژار زەهاوی و عەلیرەزا قوربانی لە سویسرا

15-06-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن میوزیک هونەری کۆنسێرت
A+ A-
رووداو – هەولێر

شەوی رابردوو، 14-ی ئەم مانگە، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی عەلیرەزا قوربانی بەیارمەتی میوزیکژەنان هەژار زەهاوی و سامان سەمیمی و میلاد مۆهسممادی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی سازکرد.



هەژار زەهاوی، میوزیکژەنی بەناوبانگی کورد کە لە کۆنسێرتەکە بە دەفژەنین بەشداربوو، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی رایگەیاند، کە کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی کولتووری میوزیک ئەنجامدرابوو.

 

زەهاوی گوتیشی، کە کۆنسێرتەکە بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوەچووە، بەجۆرێک کە پێشوازی خەڵک و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە لە سویسرا بۆ کۆنسێرتەکە زۆر ئەرێنی بووە.

 

لە بارەی نوێترین پڕۆژەی هونەری خۆی، زەهاوی بە رووداو-ی راگەیاند، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن کە بەرنامەیەکی نوێی ئاوازی جیهان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو لە وڵاتی مەغریب تۆمار بکەن، لە مانگی داهاتووش بەرهەمی نیشتمان 2، کە زەهاوی سەرپەرشتی کردووەو بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە نەرویژ پێشکەشدەکرێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە