چاوەڕێی كەتنەكانی ماهیر بن

رووداو - سلێمانی

هونەرمەندی كۆمیدی ماهیر حەسەن مژدە دەداتە هەوادارانی كە لەمانگی رەمەزانی ئەمساڵیشدا دەبێتەوە میوانی ماڵەكانیان.

ماهیر حەسەن ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی درامایەكە بەنێوی "گۆڵمەز" كە درامایەكی كۆمەڵایەتی و كۆمیدییە و 30 ئەڵقە لەخۆدەگرێ و لەمانگی رەمەزاندا پێشكەش دەكرێت.

ئەو درامایە لە نووسینی سامان هەورامی، وێنەگرتنی كارۆخ تەها و دەرهێنانی رزگار مونزیرە. وەك ماهیر باسی كرد، لە هەر ئەڵقەیەكی بەرنامەكەدا بەشێوەی كۆمێدی باس لە گرفێكی كۆمەڵایەتی دەكەن و گوتی "مژدە دەدەمە هەوادارانم ئەمساڵیش لە مانگی رەمەزاندا لە ماڵەكانیان دەبین".