رووداو - فەرەنسا
رۆژی یەکەمی چالاکییەکانی 72مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بەڕێوەچوو، تێیدا ئەکتەر و سینەماکارانی جیهانی بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین، تیمی رووداویش لەماوەی 11 رۆژدا رووماڵی چالاکییەکانی گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کان دەکات.
72مین فێستیڤاڵی فیلمی كان به رێوڕه‌سمی فه‌رشی سوركرایهوه، رێوره‌سمێك كه هه‌موو به تامه‌زرۆییەوە چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌كته‌ر و مۆدێلێك ده‌یه‌وێت له رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵەكه به سه‌ر فه‌رشی سووردا خۆی نیشانی چاوی كامێره‌كان بدات.
فۆتۆگرافەرێکی فێستیڤاڵەکە دەڵێ "ئه‌مڕۆ گرنگترین رۆژه، چونكه رێوڕه‌سمێكی گرنگه و هه‌موو لێرهئامادەین، بەتایبەتی بۆ ئێمه‌ی فۆتۆگرافه‌ر، چونکە دەبێت وێنه‌ی هه‌موو ئه‌كته‌ر و مۆدێلەکان بگرین، كاتێك بۆ كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵهکە و بینینی فیلمەکان دێنە کان".
میوانه ناسراوه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فێستیڤاڵی كان بەتایبه‌تی پێشوازییان لێده‌كرا، له كان باس باسی ئه‌وه‌یه كێ له‌سه‌ر فه‌رشی سووری یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵەکە ئاماده‌ده‌بێت و چی ده‌پۆشێت.
له كۆتایدا ستافی فیلمی "مردووەکان نامرن"، ئه‌و فیلمه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێكرایه‌وه هاتنه سه‌ر فه‌رشی سوور، ده‌هێنه‌ر جه‌م جارمۆش و ئه‌ستێره‌كانی فیلمه‌كه‌ی وه‌ك: ئاده‌م درایڤه‌ر و ، سێلێنا گۆمس و بیل مورای به شانازییه‌وه خۆیان نیشانی میدكان و جیهاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ