هەڵکەوت زاهیر و نەدا ئابرانگی ئەمساڵیش پێكەوەبوون

15-04-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵکەوت زاهیر نەدا ئابرانگی
A+ A-
رووداو - هەولێر

هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد، لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی  لەگەڵ نەدا ئابرانگی، خانمە گۆرانیبێژی فارس بڵاوکردەوە. ئەوان وێنەكەیان رۆژی هەینی 15-4-2016 لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر گرتووە.

هەڵکەوت زاهیر لەسەر وێنەكە نووسيویەتی"لەگەڵ نەدا رۆز (ئابرانگی)، لە دوایین رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر "، هەڵکەوت زاهیر دووەم ساڵە لە هەمان شوێن وێنە لەگەڵ نەدا ئابرانگی دەگرێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویدەکاتەوە.

ساڵی رابردوو هەڵکەوت زاهیر وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نەدا ئابرانگی لە پێشانگای کتێبی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند " ئەو کچە وەک هونەرمەندەکانی دیکە تەنیا بۆ کاری هونەری هاتووە".




رۆژی 5-4-2016 بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە و 20 وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، ماوەی 10 رۆژی خایاند و رۆژی هەینی 15-04-2016 دوا رۆژی پێشانگاکە بوو.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە