"بیۆنسێ هێرشی کردووەتە سەر پۆلیسی ئەمەریکا"

رووداو – AP
 
ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ، بە هێرشکردنە سەر پۆلیس تۆمەتبار دەکرێت، ئەمەش لە دوای تەواوبوونی ئاهەنگی سوپەر بۆوڵی 2016 لە ئەمەریکا.

 
بیۆنسێ لە ئاهەنگی خولی سوپەر پۆڵی ئەمەریکی بۆ ساڵی 2016 یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە سەرەکییەکان، ئاژانسەکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەم ئەستێرەیە هێرشی کردووەتە سەر پۆلیسی ئەمەریکی، ئەمەش لە دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکە.
 
چەند پۆلیسێک سکاڵایان لە دژی بیۆنسێ تۆمارکردووەو ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەر بەڵگەی پێویست پێشکەش بکرێت، ئەم ئەستێرەیە دادگایی بکرێت، هاوکات داواکاری گشتی ئەمەریکا دەڵێت، بیۆنسێ لەو گۆرانییەی لە ئاهەنگەکە پێشکەشی کردووە، بە سەما و جلوبەرگی سەماکەرەکانی هانی رەگەز پەرستیداوە.