هونەرمەند شادمان مەلا عەزیز لە تەمەنی 64 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

15-01-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن شادمان مەلا عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شادمان مەلا عەزیز سەحاف، ئەکتەری بواری شانۆ، دراما و سینەما، کەمێک پێش ئێستا لە تەمەنی 64 ساڵیدا، لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
 
نیاز نووری، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2023، شادمان مەلا عەزیز سەحاف، پێشمەرگە و ئەکتەری بواری شانۆ، دراما و سینەما بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ئەکتەرە کوردە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانەوە، ماوەیەک بوو لە چالاکی هونەری دوورکەوتبووەوە. گوتیشی، شادمان مەلا عەزیز لە ئەکتەرە چالاکەکان بوو، بەتایبەتیش لە بواری سینەمادا لە چەندین فیلمدا رۆڵی گێڕاوە.
 
شادمان مەلا عەزیز سەحاف، خەڵکی سلێمانییە و لە 1959 لە دایکبووە، دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ تیپی پێشڕەو بووە و دواتر لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنی و کورتەفیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە و لەبواری میدیاشدا کاری کردووە و 15 ساڵ کارمەندی رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی 'Deadpool & Wolverine'

داهاتی 'Deadpool & Wolverine' یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند

"Deadpool & Wolverine" بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Deadpool"، سێ هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمی پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا دێت و داهاتی ئەم هەفتەیەی 54 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، داهاتی لەسەر ئاستی سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند.