ئەیاد محەممەد كلیپێك بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە

15-01-2017
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن گۆرانی
A+ A-

رووداو- هەولێر

گۆرانیبێژی كورد، ئەیاد محەممەد بەرهەمێكی نوێ‌ بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە.

هونەرمەند ئەیاد محەممەد بە (تۆڕی میدیایی وروداو)ی راگەیاند: "ئەو بەرهەمە بەناوی (ئیتەقو زوڵمە). بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی گوتراوە. 3 پارچە هۆنراوە لەم گۆرانییە بەكارهێندراوە، كە هۆنراوەی ئیمامی عەلی-یە، لەگەڵ هۆنراوەی ئیبن موقری و كاك شێخ. ئاواز و میوزیك لە لایەن هونەرمەند هێمن حوسێن داندراوە".

ئەیاد محەممەد گوتیشی "ئەم بەرهەم لە وڵاتی توركیا كیلپی بۆ كراوە، نێوەڕۆكی گۆرانییەكەش باس لەو ستەم و چەوساندنەوەی مرۆڤ دەكات لەم سەردەمە. بەم نزیكانە كیلپەكە بڵاودەبێتەوە".

داڕشتنەوە: حەكیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە