پەرسێلكەكەی مانۆ بەرەو ئەڵمانیا دەفڕێت

14-10-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەڵمانیا مانۆ خەلیل
A+ A-

رووداو – هەولێر

فیلمی سینەمایی "پەرەسێلكە" لە دەرهێنانی مانۆ خەلیل، لە دوو فێستیڤاڵی سینەمایی لە ئەڵمانیا و چیك نمایش دەكرێت.

مانۆ خەلیل بە (رووداو)ی راگەیاند، دوایین فیلمی بەناوی پەرسێلكە، لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هاف بەشدارە و كێبڕكێ دەكات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵ.

پەنجاهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هاف لە 25-30/10/2016 بەڕێوەدەچێت و وەك مانۆ خەلیل دەڵێت "بە یەكێك لە گرنگترین فێستیڤاڵەكانی لە ئەڵمانیا و جیهان دادەنرێ".

فیلمەكە لە 20 و 21/10/2016 لە فێستیڤاڵێكی دیكەی سینەمایی لە پراگی پایتەختی چیك نمایش دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستە، مانۆ خەلیل لە 19 ئەم مانگە لە سویسراوە بەرەو چیك گەشت دەكات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە