چۆپی فەتاح کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

14-10-2016
راوچی حەسەن @Rawchihasan
چۆپی کلیپەکەی پێشکەش بە پێشمەرگە و گەریلاکانی کوردستان دەکات
چۆپی کلیپەکەی پێشکەش بە پێشمەرگە و گەریلاکانی کوردستان دەکات
نیشانەکردن چۆپی فەتاح
A+ A-

رووداو - هەولێر 

چۆپی فەتاح، خانمە هونەرمەندی کورد، نوێترین کلیپی خۆی بەنێوی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.


لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هونەرمەند چۆپی فەتاح کلیپێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیێنێت "ئەم کلیپەم پێشکەش بە پێشمەرگە و گەریلاکانی کوردستان دەکەم".

لە بەشێکی قسەکانێدا چۆپی دەڵێت "لەسەر ئەرکی خۆم ئەم کلیپەم ئامادە کردووە و پێشکەشی دەکەم بە پێشمەرگە و گەریلا قارەمانەکانی کوردستان". چۆپی بۆ یارمەتیدانی و هاوکاریکردن و تەواوکردنی کلیپەکەی سوپاسی پێشمەرگە دەکات.

ڤیدیۆ کلیپی پێشمەرگە، ئیحسان فەتاح کە باوکی چۆپی دەکات، تێکستەکەی بۆ نووسیووە و ئاوازەکەیشی ئاوازی خۆیەتی و نیما جەلیلیان و ستافێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کاری کلیپەکەیان بۆ کردووە.

چوار مانگ پێش ئێستا هونەرمەند چۆپی فەتاح کلیپێکی دیکەی لەژێر ناوی کەرکووک بڵاوکردەوە و بۆ رووداو گوتی " کەرکووک ناوی ڤیدیۆکلیپێکی نوێمە، كە بەشێوازی سینەمایی وێنەگیراوە و 100 كەس بەشدارییان تێدا كردووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە