مەم و زین دەچنە میسر

رووداو- هەولێر

شانۆگەری مەم و زین كە لە دەرهێنانی هونەرمەند هیوا سوعادە، دوای ئەوەی لە هەولێر نمایشكرا، ئێستا داوەتكراوە بۆ ئەوەی لە میسریش نمایش بكرێت.

دەرهێنەری شانۆگەرییەكە بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە لەو مانگەدا شانۆگەری مەم و زین لە سێ شاری گەورەی میسر نمایش بكرێت، ئەوەش لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیریی میسر بووە، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكەین تاوەكو بەشێوەیەكی سەركەوتوو شانۆگەرییەكە نمایش بكرێت".