ئەندرێیە بۆچێلی خەون بە مۆڵەتێکی 15 رۆژییەوە دەبینێت

دوێنێ کاژێر 09:07
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەندرێیە بۆچێلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەمموز مانگێکی پڕ چالاکییە بۆ ئەندرێیە بۆچێلی، هونەرمەندی ئیتاڵی و بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر هاتنی بۆ نێو دنیای هونەر، ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.
 
ئەلبوومەکە بەناوی "Duets"یە و چەند کارێکی هونەری لەگەڵ هونەرمەندان سێلین دیۆن، دوا لیپا و ئێد شیرەن لەخۆدەگرێت.
 
لەلایەکی دیکەوە، ئەو هونەرمەندە ئامادەکاری بۆ سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتێک لە مانگی تەمموزدا لە شاری لایاتیکۆی ئیتاڵیا دەکات کە زێدی خۆیەتی و کچەکەی ڤێرجینیا (12 ساڵ) لەو زنجیرە کۆنسێرتەدا هاوکاری دەبێت.
 
ئەو هونەرمەندە ساڵانە یەکجار بۆ کاری دەچێتە شاری لایاتیکۆ، لە 2024 بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ کاری هونەریی زنجیرە کۆنسێرتێک پێشکێش دەکات، بڕیارە ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی جیهان ئامادە بن.
 
بۆچێلی، بەنیازە دوای زنجیرە کۆنسێرتەکان، پشوو وەربگرێت. لەمبارەیەوە گوتی: "راستە من میوزیکم زۆر خۆشدەوێت، بە رادیەک بەردەوام تینووی میوزیکم. بەڵام بەڕاستی، دوای چەندین ساڵ، خەون بە وەرگرتنی پشوویەکی 15 رۆژی دەبینم".
 
ئه‌ندرێیە بۆچێلی، لە 22ـی ئەیلوولی 1958 له ئیتاڵیا لەدایکبووه، له منداڵییه‌وه توانای بینینی چاوەکانی لاواز بووە، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له کاتی یاریی تۆپی پێیدا له قوتابخانه، به هۆی به‌رکه‌وتنی تۆپ به رووخساری، توانای بینینی له ده‌ستدا.
 
بۆچێلی، یه‌کێک له دیارترین گۆرانیبێژانی ئیتاڵیایە کە بە شێوازی ئۆپێرایی و میوزیکی کلاسیکی هونەرەکەی پێشکێش دەکات. براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا کۆنسێرتی پێشکێشکردووه.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەکاری بۆ نمایشی "رۆمیۆ و جولیێت"

د. فازڵ جاف شانۆنامەی 'رۆمیۆ و جولیێت' دەباتە سەر تەختی شانۆ

جارێکی دیکە گرووپێک لە هونەرمەندانی کورد دەیانەوێت سەکۆی شانۆکانی سلێمانی بەکارێکی نوێی هونەر بگەشێننەوە. ژمارەیەک شانۆکاری سلێمانی بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بینەرانی شانۆ بە شانۆگەریی "رۆمیۆ و جولیێت" لە دەرهێنانی د. فازڵ جاف، شانۆکاری کورد ئاشنا بکەن.