سیلڤستەر ستالۆن لە فێستیڤاڵی کان ئامادەدەبێت

14-05-2019
پەسار فایەق
بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی رامبۆ پیشاندەدرێت
بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی رامبۆ پیشاندەدرێت
نیشانەکردن کان
A+ A-

رووداو - کان

سیلڤستەر ستالۆن، ئەکتەری ئەمریکی و ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان ئەمساڵ لە 72مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان ئامادەدەبێت و بازاڕ بۆ نوێترین فیلمی پەیدا دەکات.

فیلمە نوێیەکەی ستالۆنی بەناوی "Rambo V: Last Blood"ـە و دەبێتە بەشی پێنجەمی زنجیرەی فیلمی سینەمایی رامبۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا ترەیلەری فیلمەکە بڵاونەکراوەتەوە، جگە لە پۆستەر و چەند وێنەیەکی نێو فیلم نەبێت.

بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی رامبۆ لە دەرهێنانی ئێدریان گرۆنبێرگە و لە 24 ئەم مانگە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵ کان پیشاندەدرێت.  

سیلفستەر ستالۆن، لە ساڵی 1946 لە خێزانیکی ئیتاڵی لە نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ریگەی هەردوو کارەکتەری "رۆکی" و "رامبۆ" ناوبانگی پەیداکردووە.

یەکەم بەشی زنجیرەفیلمی رامبۆ لە 1982 بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهاندا هەبوو.

فێستیڤاڵە سینەماییەکان کۆبوونەوەیەکی گەورەی سینەماکارانی جیهانە و دەرفەتێکە بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەی سینەمایی و بە بازاڕکردنی فیلمەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە