لە کۆتایی ئەمساڵ وێنەگرتنی بەشی سێیەمی 'Deadpool' دەستپێدەکات


رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی 'Deadpool' بەرهەمبێت و لە کۆتایی ئەمساڵ کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات، شۆن لیڤی کاری دەرهێنانی بۆ دەکات کە پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ بەشی یەکەم کردووە.
 
بڕیارە رایان رێنۆڵدز، ئەکتەری کەنەدی ئەمجارەش رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا بگێڕێتەوە و رەت ریس، نووسەری ئەمریکی و پاڵ وۆرنیک نووسەری کەندی، سیناریۆی بەشی سێیەمیان نووسیوە کە پێشتر سیناریۆی هەردوو بەشی پێشووشیان ئامادەکردووە.
 
داهاتی بەشی دووەمی 'Deadpool' لە سینەماکانی جیهاندا 785 ملیۆن و 896 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، بودجەی بەرهەمهێنانی 110 ملیۆن دۆلارە، واتە حەوت هێندەی بودجەکەی داهاتی بەدەستهێناوە.
 
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، هەربۆیە بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی دیکەی درا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 782 ملیۆن و 836 هەزار دۆلار بوو و بودجەی بەرهەمهێنانی 58 ملیۆن دۆلار بوو.
 
فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و ئەکشنەکانە و باس لە کارکتەری دیدپۆڵ دەکات کە خاوەن هێزێکی لە رادەبەدەرە کە لەگەڵ گرووپەکەی هەوڵ بۆ پاراستنی ژیانی منداڵێک دەدەن.
 
رایان رێنۆڵدز، ئەکتەر و بەرھەمھێنەری سینەمایی، لە 1991ـەوە وەک ئەکتەر دەرکەوتووە، لە رێگەی هەردوو بەشی زنجیرە فیلمی 'Deadpool' ناوبانگی پەدایکردووە و لە فیلمە سەرکەوتووەکانییەتی لە رووی داهاتەوە کە لە 2016 و 2018 بڵاوکرانەوە.