مادۆنا دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژی جیهانە

رووداو – ئاژانسەکان
 
گۆڤاری هۆڵیوود لایفی جیهانی لە لیستێکدا لە رۆژانی رابردوو ناوی 10 دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ و ئەستێرەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، لە لیستەکەشدا مادۆنا بە سەرمایەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەکەم دێت.


لە لیستەکەدا، هەریەکە لە دۆڵی پارتۆن و گلۆریا ئێستێفان بە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە پلەی پێنجەم و چوارەم دێن، لە دوای ئەوانیش ماریا کێری ئەستێرەی جیهان سەرمایەکەی گەیشتووەتە 520 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی و لە پلەی سێیەم دێت.

لە پلەی دووەمی ریزبەندەکە سیلین دیۆن-ی گۆرانیبێژی فیلمی تایتانیک دێت، کە ناوبراو سەرمایەکەی زیاتر لە 630 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە، لە پلەی یەکەم و وەک دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژی جیهان، مادۆنا دێت کە سەرمایەکەی بە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێندرێت.