شاکیرا لە نوێترین بەرهەمیدا پەیامی دیکە ئاڕاستەی پیکێ دەکات

رووداو دیجیتال

شاکیرا، هونەرمەندی گۆڵۆمبی، بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە و هۆگرانی دەڵێن، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە جیرارد پیکێی، یاریزانی ئیسپانی و خۆشەویستی پێشووی دەکات.
 
ئەم بەرهەمە کارێکی هاوبەشی شاکیرایە لەگەڵ بیزاراپ، بەرهەمهێنەر و دیجەی ئەرجەنتینی و ڤیدیۆکلیپەکەی لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 87 ملیۆن بینەری هەیە.
 
لە بەشێکی گۆرانییەکەدا هاتووە: ئەو "هێندەی دوو ژنە کە تەمەنیان 22 ساڵە"، هەروەها دەڵێت: "ئۆتۆمبێلی فیراری بە ئۆتۆمبێلی رینۆ گۆڕیەوە، کاتژمێری رۆلێکس بە کاژێری کاسیۆ گۆڕیەوە".
 
شاکیرا و پیکێ لە حوزەیرانی 2022 جیابوونەوە و کۆتاییان بە پەیوەندی 11 ساڵەی نێوانیان هێنا.
 
شاکیرا تەمەن 45 ساڵ، لە 2010 کاتێک سەرقاڵی ئامادەکردنی گۆرانی 'Waka Waka' بۆ مۆندیالی ئەفریقا بوو، یەکدیان ناسی و خاوەنی دوو منداڵن.
 
لە دای جیابوونەوەی ئەو دوو کەسایەتییە جیهانییە، میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە پیکێ خیانەتی لە شاکیرا کردووە و بەهۆیەوە شاکیرا داوای جیابوونەوەی کرد.