پریانکا چۆپرا لەبارەی خەڵاتکردنی لە سعودیە قسە بۆ رووداو دەکات

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پریانکا چۆپرا لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور قسە بۆ رووداو دەکات
پریانکا چۆپرا لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور قسە بۆ رووداو دەکات
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە دەرکەوتنی لەپاڵ هاوژینەکەیدا لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور، پریانکا چۆپرا، ئەکتەری بەنێوبانگی هیندی جۆشوخرۆشی لەنێو ئامادەبووان دروستکرد. 
 
چۆپرا لە فێستیڤاڵەکە خەڵاتی شانازیی پێبەخشرا. لەسەر فەرشی سووریش خەڵکێکی زۆر بە گۆرانییە بەنێوبانگەکەی خۆی، "Desi Girl" پێشوازییان لێکرد. 
 
پەیام سەربەست، نێردراوی رووداو لە سعودیە لە چۆپرای پرسی، پێبەخشینی ئەو خەڵاتە لە سعودیە چ مانایەکی هەیە بۆ ئەو؟ لە وەڵامدا گوتی، "من زۆر دڵخۆشم کە فێستیڤاڵی سینەمایی دەریای سوور سینەمای تەواوی جیهان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە، ئەوەش وام لێدەکات کە زۆر هەست بە شانازی بکەم. هەروەها ئەو رێزلێنانەی کە پێمدراوە زۆر جێگەی خۆشحاڵیمە."
 
چۆپرا هەروەها ئاماژەی بە هاوژینەکەی کرد و گوتی، "ئامادەبوونی هاوسەرەکەم، هاوکارانم و هەموو ئێوەش وادەکات کە زۆر هەستێکی خۆشم هەبێت."
 
پریانکا ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی سینەمای بۆڵیوودە، دوایین پڕۆژەی فیلمیشی لە ساڵی 2016 بووە کە رۆڵی پۆلیسی تێدا دەگێڕا، بەڵام لە فێستیڤاڵەکە گوتی، بیری سەما و فیلمی بۆڵیوود دەکات، ئەوەش هەستێکی بە هەوادارانی بەخشیوە کە دەیەوێت بگەڕێتەوە. 
 
نیک جۆنس، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی کە هاوژینی چۆپرایە، لەو بۆنە گرنگە لەگەڵیدا بوو و پاڵپشتی بوو، پەیام سەربەست لێی پرسی، نیک، ئایە تۆ شانازی بەو خەڵاتە دەکەی کە پریانکا بەدەستیهێناوە؟
 
لە وەڵامدا، نیک گوتی، "من زۆر شانازی پێوە دەکەم. ئەو وەکو هاندەرێکە بۆ فیلمی ئینتەرتەینمێنتی جیهانی. زۆر خۆشحاڵم کە ئەمشەو لێرەم و پاڵپشتیی دەکەم."
 
پریانکا چۆپرا بە جوانییەکەی لەنێو سینەمای بۆڵیود ناوبانگی دەرکردووە، ئەو لە ساڵی 2000 وەکو شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا و ئێستا تەمەنی 42 ساڵە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە بە درووشمی "سینەما ماڵی نوێی هەیە"، لە 5 بۆ 14ـی کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت

فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور ئەستێرە جیهانییەکان کۆدەکاتەوە

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور، ئەمساڵ لە چوارەمین خولیدا جگە لە پێشاندانی چەندین فیلم، ژمارەیەک ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود، بۆڵیوود، ئەورووپایی، ئاسیایی و عەرەبی بانگهێشتکردووە، کە دڵخوازی هۆگرانی سینەمان، بەمەش دەیەوێت هەنگاوێکی دیکە بنێت و پێگەیەکی گرنگی لە هونەری حەوتەم لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهاندا هەبێت.