رووداو دیجتیتاڵ
رێوڕەسمی دابەشکردنی 75مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی تۆنی بۆ بەرهەمە شانۆییەکانی ئەمریکا، لە هۆڵی رادیۆی سیتی میوزیک لە نیویۆرک بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی هونەری شانۆ خەڵاتکران.
رێوڕەسمەکە بەربەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی کوردستان 13-6-2022 بەڕێوەچوو، لە خولی ئەمساڵدا، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شانۆ لە ئەمریکا خەڵاتەکران.
خەڵاتی باشترین بەرهەمی شانۆیی میوزیکی بە شانۆگەری 'A Strange Loop' بەخشرا و خەڵاتی باشترین بەرهەمی شانۆیی بە شانۆگەری 'The Lehman Trilogy' بەخشرا.
مایلز فرۆست، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە شانۆگەری 'MJ' و جواکینا کالوکانگۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژینی لە رێگەی شانۆگەری 'Paradise Square' بەدەستهێنا.
خەڵاتی تۆنی لە 1947 دامەزراوە و دەبەخشرێتە بەرهەمە شانۆییەکانی لە ئەمریکا بەرهەمهاتوون، بەتایبەت بەرهەمە شانۆییەکانی شانۆی برۆدوەی لە نیویۆرک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ