هەموو دونیا باسی ئەم ماچەی مادۆنا دەکات

رووداو – Daily Mail

لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی گۆرانی لە کواشێلا-ی باشووری ئەمەریکا و لە کاتی گۆرانیگوتندا، ئەستێرەی جیهانی مادۆنا، راپەری بەناوبانگی ئەمەریکی درەیک ماچ دەکات، ئەم ماچەش دەبێتە باسی سەرجەم میدیاکانی جیهان.

مادۆنا ئەستێرەی جیهانی تەمەن 56 ساڵ، لە کاتی گۆرانیگوتن لەسەر شانۆ، درەیک-ی تەمەن 28 ساڵ بەشێوەیەکی کتوپڕ ماچ دەکات و ماوەی ماچەکە نزیکەی 7 چرکە دەخایەنێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجەو میدیاکانی جیهان بەگشتی باسی دەکەن، کاردانەوەی راپەرە ئەمەریکییەکەیە بۆ ماچی ئەستێرەی جیهانی مادۆنا، بەجۆرێک وایپێشاندەدات کە حاڵی بە ماچەکە تێکچووە و لە حاڵەتێکی ناخۆشدایە.

میدیاکان تانەو رەخنەی زۆر لە مادۆنا دەگرن، هەندێکیان دەڵێن رەنگە مادۆنا بیری چووبێتەوە کە تەمەنی بەسەرچووە و چیدیکە وەکو گەنج چاوی لێناکرێت.