ئەحلام لاسای بیۆنسێ دەکاتەوە

رووداو - ھەولێر  

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، گۆرانیبێژی ئیمارانی ئەحلام جلێکی پۆشیوە کە وێنەی بیۆنسێی گۆرانیبێژی ئەمریکی لەسەرە و تێیدا لاسایی جوڵەی بیۆنسێ دەکاتەوە.
 

لەم وێنەیەدا کە ئەحلام، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام بڵاوی کردۆتەوە تیشێرتێکی پۆشیووە کە وێنەی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی بیۆنسێی لەسەرە و بەهۆیەوە سەرسامبوونی خۆی بەم هونەرمەندە ئەمریکییە نیشاندەدات.

ئەحلام، کە بەردەوام بەهۆی گوتەکانی، یان جلووبەرگ و خشڵەکانی دەنگۆی زۆر دەنێتەوە، سەرسامە بە بیۆنسێ و ئەمەش جاری یەکەم نییە کە ئەمە دەربخات.