وێنەی نوێی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە کاتی وێنەگرتنی "Don't Look Up" بڵاوکرانەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای دەستپێکردنی وێنەگرتنی فیلمی نوێی سینەمایی "Don't Look Up" کە لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕێت، دوو وێنەی لە کاتی وێنەگرتنی ئەو بەرهەمەدا بڵاوکرانەوە.
 
لەم بەرهەمەدا دیکاپریۆ لەگەڵ جێنیفەر لۆرێنس خانمە ئەکتەری سینەمایی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن کە بەهۆی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێیەوە بۆ ماوەیەک وێنەگرتنی وەستابوو.
 
لیۆناردۆ دیکاپریۆ یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە، لەوانە فیلمی سینەمایی "The Revenant" کە لە رێگەیەوە بۆ یەکەم جار خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا.