لە تاران هەژار زەهاوی کۆنسێرتێکی پێشكەشكرد


رووداو- هەولێر

هەژار زەهاوی هونەرمەندی ناوداری کورد، لە تارانی پایتەختی ئێران، کۆنسێرتێکی میوزیکی لەگەڵ گرووپی میوزیکی ئەریفا سازکرد.


لەمبارەیەوە هەژار زەهاوی بەرووداوی راگەیاند" من وەکو هونەرمەندێکی کورد، لەگەڵ گرووپی میوزیکی ئەریفا، کە لە چەند ژەنیارێکی ناوداری چەند نەتەوەیەکی جیا پێکهاتبوون، بەشداریم لە کۆنسێرتێکی میوزیکی مەزن لە تاران کرد، کە لە یەکێک لە گەورەترین هۆڵی تاران بەناوی وەحدەت بەڕێوەچوو".



هەژار لەبارەی ژەنیارانی ئەم کۆنسێرتە گوتی" ئەم گرووپە لە نەتەوەی جیاجیا پێکهاتوون، ژەنیاری پیانۆییەکە خەڵکی ئەڵمانیاییە، ژەنیاری سەکسیفۆنەکە خەڵکی ئیتاڵیا بوو، بەڕێوەبەری گرووپەکەش هۆڵەندییە، هەروەها خاتوونی کەمانچەژەن و ئاوازدانەری ئێرانی نۆیشا بارامەنی یەکێک بووە لە ژەنیارانی ئەم کۆنسێرت میوزیکییە".