لە تاران هەژار زەهاوی کۆنسێرتێکی پێشكەشكرد

12-08-2019
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن هەژار زەهاوی
A+ A-

رووداو- هەولێر

هەژار زەهاوی هونەرمەندی ناوداری کورد، لە تارانی پایتەختی ئێران، کۆنسێرتێکی میوزیکی لەگەڵ گرووپی میوزیکی ئەریفا سازکرد.


لەمبارەیەوە هەژار زەهاوی بەرووداوی راگەیاند" من وەکو هونەرمەندێکی کورد، لەگەڵ گرووپی میوزیکی ئەریفا، کە لە چەند ژەنیارێکی ناوداری چەند نەتەوەیەکی جیا پێکهاتبوون، بەشداریم لە کۆنسێرتێکی میوزیکی مەزن لە تاران کرد، کە لە یەکێک لە گەورەترین هۆڵی تاران بەناوی وەحدەت بەڕێوەچوو".



هەژار لەبارەی ژەنیارانی ئەم کۆنسێرتە گوتی" ئەم گرووپە لە نەتەوەی جیاجیا پێکهاتوون، ژەنیاری پیانۆییەکە خەڵکی ئەڵمانیاییە، ژەنیاری سەکسیفۆنەکە خەڵکی ئیتاڵیا بوو، بەڕێوەبەری گرووپەکەش هۆڵەندییە، هەروەها خاتوونی کەمانچەژەن و ئاوازدانەری ئێرانی نۆیشا بارامەنی یەکێک بووە لە ژەنیارانی ئەم کۆنسێرت میوزیکییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ سۆمەرییەکان یان ئارییەکان کورد بوون؟

هەرچەندە دووربوون لەیەكتری، ئەو لە ستودیۆی هەولێر، ئەمیش لە ‏ئەشكەوتێكی نزیك سلێمانی لە(هەزارمێرد)، بەڵام لەسەر (مێژووی كورد ‌و ‏نەژاردەكەی) گفتوگۆیەكی گەرم لەنێوانیاندا دروست بوو، سۆران حەمەڕەش، ‏كە لە نێو ئەشكەوتەكەدا لەگەڵ ستافی بەرمامەكە ئامادەبوو بە هەموو ‏بڕوایەكیەوە، جەختی لەوە دەكردەوە، سۆمەرییەكان كورد بوون، تەنانەت ‏گەیشتە ئەوەی كە بڵێ‌ "كورد سۆمەری نییە، بەڵكو سۆمەرییەكان كورد ‏بوون، ئێمە بە هەموو شتێك سۆمەرین". ئەم بۆچوونەی نەك د. زرار كە ‏میوانی ئەم بەرنامەیە بوو، بەڵكو بەشێكی زۆری مێژوونووسانی كوردی ‏نیگەران كردووە.