لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری کولتوور و خۆشەویستی لادرا

12-08-2018
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
 بەرزیی پەیکەرەکە نۆ مەترە و کێشی دەگاتە چوار تۆن و 500 کیلۆگرام
بەرزیی پەیکەرەکە نۆ مەترە و کێشی دەگاتە چوار تۆن و 500 کیلۆگرام
نیشانەکردن سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری کولتوور و خۆشەویستی لاردا، کە لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرساز زیرەک میرەدروستکراوە.

بەرزی ئەم پەیکەرە نۆ مەترە و کێشی دەگاتە چوار تۆن و 500 کیلۆگرام. هونەرمەند زیرەک میرە ماوەی زیاتر لەساڵێک و شەش مانگ سەرقاڵی دروستکردنی بووە.

مەبەست لە دروستکردنی پەیکەرەکە کە لە کچ و کوڕێک پێکهاتووە، لە باوەشی یەکدیدان و لەسەر چەقۆیەکن، بۆ ئەوەیە خۆشەویستی بکرێت بە کولتوور و بە چەقۆ رووبەڕووی نەبنەوە.

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە