سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند هۆکاری هەر سێ مانگ جارێک گۆڕینی مۆبایلەکەی ئاشکراکرد

12-06-2015
کارزان رەسوڵ
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

جۆن کی، سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رادیۆی (MORE FM) ، سەبارەت بە زووگۆڕینی هاندی مۆبایلەکەی رایگەیاند"  لە پێناو کەمکردنەوەی  کاری سیخووری لەسەر پەیوەندییەکانم  هەر سێ مانگ جارێک هاندی مۆبایلەکەم دەگۆڕم".

کی ئاشکراشیکرد، رێوشوێنی تایبەت بە پارێزگاریکردنی هاند و پەیوەندییەکانی لەسەر هاندەکەی داناوە. جەختیشیکردەوە، گرتنە بەری رێوشوێنی تایبەت بە پارێزگاریکردن لە پەیوەندییەکان  ئەوە ناگەیەنێت کە نەتواندرێت سیخووری بخرێتە سەر پەیوەندییەکانی.

سەرۆکوەزیرانی نیوزلاند گوتیشی"  من دەزانم زۆر جار دەکرێت گوێ لە پەیوەندییەکان و ئامێری گوێگرتن لە پەیوەندییەکان بخرێتە سەر هاندی مۆبایلەکان، بۆیە بۆ دەربازبوون لەوکارە هەرسێ مانگ جارێک هاندی مۆبایلەکەم دەگۆڕم".

ئاماژەی بەوەشدا، هەرکات بۆ دەرەوەبچێت مۆبایلەکەی لەگەڵی دەبات و، ئەگەر جارێکیش لە یەکێک لە هوتێلەکان لە یادی بچێت "کە بەدەگمەن شتی وا روودەدات" ئەوا راستەوخۆ و هەر ئەو کات هاندەکەی دەگۆڕێت".

پێشووتر دەزگای هەواڵگری ( G, C, S, B) ی نیوزلاند چەندین جار لەلایەن وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەیەوە بە گۆێگرتن و سیخووریکردنە سەرپەیوەندییەکان تۆمەتبارکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە