سویسرا بووە براوەی یۆرۆڤیژنی 2024

12-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن یۆرۆڤیژن نیمۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نیمۆ، گۆرانیبێژی سویسری، بە گۆرانی "The Code"ـە و بە کۆکردنەوەی 591 خاڵ، بووە براوەی 68ـەمین خولی یۆرۆڤیژنی 2024، بەمەش توانی بەسەر رکابەرە کرواتی، ئۆکراینی و فەرەنسییەکە سەرکەوێت.
 
شەوی شەممەی رابردوو 11ـی ئایاری 2024، نیمۆ تەمەن 24 ساڵ، بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە هیوای ئەوەی خواست ئەو پێشبڕکێیە بتوانی پابەندی بەڵێنەکەی بێت، هەروەها بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە ئاشتی و شکۆی هەر کەسێک لە جیهاندا.
 
لاینگرانی فەڵەستین لە دژی بەشداری ئیسرائیل بوون لە پێشبڕکێیەکەدا و داوای درووخستنەوەیان کردبوو، بەڵام ئەو وڵاتە بەشداربوو، هەرچەند نەیتوانی ببێتە براوەی ئەمساڵ.
 
لە 2022 رووسیا بەهۆی هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا، لە پێشبڕکێیەکە دوورخرایەوە.
 
پێشبڕکێیەکە لە مالمۆی سوێد بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە لاینگرانی فەڵەستین خۆپێشاندانیان لە دژی پێشبڕکێیەکە کرد.
 
پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن، ساڵانە لەلایەن یەکێتی پەخشی ئەوروپا سازدەکرێت، یەکەم خولی لە 24ـی ئایاری 1956 بەڕێوەچوو، وڵاتانی ئەوروپا بە گۆرانیبێژێک یا کرووپێکی میوزیکی بەشدار دەبن.
 
لە 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک زۆربەی چالاکییە هونەرییەکانی دیکە ئەو چالاکییە بەڕێوە نەچوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە