رووداو دیجیتاڵ
زانکۆی دورهام سیمینارێکی لەبارە كاری رۆژنامەڤانیی هەردوو رۆژنامەڤانی كورد ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادر سازکرد، هەروەها پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەبارەی جەنگ و لێکەوتەکانی و کورتە فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەبارە هەڵەبجەوە خستنەڕوو.
ئەم چالاکییە دوێنێ چوارشەممە 11-5-2022 لە شاری دۆرهامی بەریتانیا دەستیپێکرد و بڕیارە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.
کورتە بەڵگەفیلمی 'بۆنی سێو' چیرۆکی رزگاربوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگێڕێتەوە، پێشانگە فۆتۆگرافییەکەش تایبەتە بە وێنەی رۆژنامەوانی و باس لە جەنگ و لێکەوتەکانی دەکات و وێنەکان لە عێراق و سووریا تۆمارکراون.
سیمینارەکە لەبارەی وێنەی رۆژنامەوانییەوە بوو و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و رۆژنامەڤانانی شارەکە ئامادەی بوون.
پێشانگەکە و بەڵگەفیلمەکە بەشێکن لە پڕۆژەی 'وەن دەی چەینج' کە بۆ پڕۆژەی 'یادکردنەوەی قوربانیانی هۆلۆکۆست' لەلایەن ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادر، بە هاوکاری رێکخراوی 'سکیم ستۆن' بەرهەمهێنراون.
کردنەوەی پێشانگەکە و پێشاندانی بەڵگەفیلمەکە پێشتر لە هەردوو شاری نیوکاسڵ و سەندرلاندی بەریتانیا بەڕێوەچووە.
کورتە بەڵگەفیلمی 'بۆنی سێو' لە دەرهێنانی کلێر وێبستەرە، کاری میوزیکی لەلایەن رزگار حەمەرەئووفەوە کراوە و لە هەڵەبجە و بەریتانیا وێنەگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ