پەیام عەزیزی و فەریبورز کرماشانی بەرهەمێکیان لە پاشیڤ پێشکێشکرد

12-04-2022
پەسار فایەق
پەیام عەزیزی و فەریبورز کرماشانی
پەیام عەزیزی و فەریبورز کرماشانی
نیشانەکردن فەریبورز کرماشانی پەیام عەزیزی پاشیڤ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیام عەزیزی، هونەرمەند و سروودخوێنی ئایینی رۆهەڵاتی کوردستان و فەریبورز کرماشانی، ژەنیاری تەموورە و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرهەمێکی دوێتیان لەسەر قەڵای هەولێر پێشکێشکرد.
 
فەریبورز کرماشانی، شەوی رابردوو میوانی بەرنامەی 'پاشیڤ' بوو و ئامێری تەموورە (تەنبوور)ـی ژەنی و دوو بەرهەمی بە دەنگی خۆی پێشکێشکرد، یەکێک لە بەرهەمکان بەشێوەی هاوبەش بوو لەگەڵ پەیام عەزیزی.
 
لەبارەی ئامێری تەموورە، گوتی، ئامێرێکی پیرۆزە و لە زۆربەی ماڵە کاکەکییەکاندا هەیە و لە شوێنێکی بەرز دایدەنێین و لە نێو پارچە کوتاڵێکی سەوزدا هەڵدەگیرێت و لە کاتی ژەنینیدا ماچ دەکرێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامێری تەموورە کاتی خۆی لە جەنگدا بەکارهاتووە و بۆ هاندانی سەربازان ژەنراوە، گوتیشی، تەمەنی بۆ حەوت هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و ئامێرێکی کوردییە.
 
هەر لە بەرنامەی شەوی رابردوو، پەیام عەزیزی چەند بەرهەمێکی پێشکێشکرد، یەکێک لەوانە بەرهەمێکی سیاچامانە بوو.
 
سەفقان ئۆرکێش، لە بەرنامەی شەوی رابردوو، بەرهەمێکی لەبارەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پێشکێشکرد.
 
'پاشیڤ' بەرنامەیەکی دوو کاژێری تۆڕی میدیایی رووداوە و بە درێژایی شەوانی رەمەزان لە کاژێر 13:00-15:00 شەو، لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی ماڵباتی چەلەبی لەسەر قەلای هەولێر پێشکێش دەکرێت.
 
لە بەرنامەکەدا د. ئادەم بێدار، پێشکێشاری رووداو، شەوانە لەسەر مژارێکی ئایینی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینی دەکات، هەروەها پەیام عەزیزی، هونەرمەند و سروودبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی شەوان سروودی ئایینی و موناجات پێشکێش دەکات و وەک پێشکێشکاریش بەرنامەش گفتوگۆ و پرسیار دەکات.
 
سەفقان ئۆرکێش، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان و پێشکێشكاری رووداو، وەک پێشکێشکار و هونەرمەند لە بەرنامەکەدا بەشدارە، بڕگەیەکی تایبەتی بەناوی 'ئایین بە کوردی' هەیە و لەگەڵ سروودبێژ و شارەزایانی بواری تەسەوف و عیرفان لە رۆژئاوای کوردستان چەند هەڤپەیڤینێکی تۆمارکردووە و لە بەرنامەکەدا پەخش دەکرێن، هەروەها گۆرانی و سروودی ئایینی پێشکێش دەکات.
 
بانوو دڵشاد، پێشکێشکاری رووداو، لەگەڵ ئەو سێ پێشکێشکارە گفتوگۆ لەگەڵ میوانەکانی 'پاشیڤ' دەکات، بەتایبەتیش لە بڕگەی ژنی خاوەن کار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە