ئەلبوومەكەی عەدنان كەریم یەك تراكە

رووداو- هەولێر

هونەرمەند عەدنان كەریم، ئەلبوومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن ژەنیارانی كورد و بیانی كاری بۆ كراوە.

كارزان مەحموود، سەرپەرشتیاری ئەلبوومەكەی عەدنان كەریم  بە (رووداو)ی راگەیاند "هەموو كارەكانی ئەلبوومە نوێیەكەی هونەرمەند عەدنان كەریم تەواو بووە. ئەم بەرهەمەی زۆر جیاوازە لە كارەكانی پێشووی، چونكە لە یەك تراك پێكهاتووە و ماوەكەی 45 خولەكە. گۆرانییەكەش لە تێكستی هێمن موكریانییە".

كارزان گوتیشی "لەگەڵ ئەوەی كار بۆ ئەلبوومەكەی عەدنان كەریم دەكەین، هاوكات فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریش لەسەر بەرهەمەكانی و كارە نوێیەكانی هونەرمەند وێنە دەگرین، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا تەواو دەبێت و ئامادە دەبێت بۆ نمایشكردن".

کارزان مەحموود دەربارەی ژەنیارانی تۆمارکردنی ئەلبوومەکەی عەدنان کەریم گوتی "کارەکە لەلایەن ئۆرکێسترای نیشتیمانی چیکەوە ژەنراوە و هەر لە ستۆدیۆی تایبەتی ئۆرکێستراکە تۆمار کراوە".